به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، گه‌یشته قاھیره-ی پایته‌ختی میسر.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فوئاد حوسێن به‌سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته قاھیره-ی پایته‌ختی میسر و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا ده‌كات كه سبه‌ی دووشه‌ممه له قاھیره بۆ تاوتوێكردنی پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ساز ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆده‌بێته‌وه له‌نێویاندا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.