Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:42

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پزیشکی داهێنەری کورد ئازاد نەجاڕ دەکات

خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د.ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستايشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.
د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.