Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:17

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ده‌كات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی بیست و حەفتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە  ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

 ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست ” ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین“.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.