Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:04

وەزارەتی په‌روه‌رده‌ بۆ کردنەوەی ده‌رگای قوتابخانەکان چه‌ند رێنماییەکانی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: لە کاتی بوونی 5 حاڵەتی پۆزەتیڤی قوتابی لە قوتابخانەیەکدا پێویستە بۆ ماوەی 14 رۆژ ئەو قوتابخانەیە دابخرێت.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا سبەی یەکشەممە دەوامی خوێندن دەستپێبکاتەوە، ئەمڕۆش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک رێنمایی بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی بەناوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، له‌ كاتی بوونی 5 حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ قوتابخانه‌یه‌ك پێویسته‌ قوتابخانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ دابخرێت.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 2021/2/7 پرۆسەی خوێندن لە ناوه‌نده‌كانی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

144423

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.