Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:12

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ناجى باڵه‌ته‌یى ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/2/6 به‌رێز نێچیرڤان بارزانى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زانا عه‌زیز له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌یى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆیانى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى.

به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌یى بخاته‌ به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌، هه‌روه‌ها هیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ به‌ڕێز د. ئارام باڵه‌ته‌یى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خواست و ئاماده‌یى بۆ هه‌ر پێویستییه‌كى چاره‌سه‌ركردنى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز زانا عه‌زیز سوپاس و پێزانینى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌یى و د. ئارام باڵه‌ته‌یى بۆ به‌رێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.