Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:20

قوباد تاڵەبانی: لایەنە عێراقییەکان مەینەتی شارەکانی ناوەڕاست و باشوور دەخەنە ئەستۆی هەرێمی کوردستان

تاڵه‌بانی: داواکارییەکانی حکوومەتی فیدراڵی نادەستوورین
کوردستان TV
100%

 جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی حکوومەتی فیدراڵی نادەستوورین و هەولێر دەیەوێت تەواوی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  به‌پێگه‌ی ناوەندی هەواڵی  عێراقی  راگه‌یاندووه‌: هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور ئامادەیە تەواوی پابەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ بکات، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێ بەغدا مافەکانی هەرێمی کوردستان بدات.
 ده‌شڵێت:ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە بەستنەوەی سەرجەم نەوتی هەرێمی کوردستان بە یەک ئیدارەی سەر بە حکوومەتی ئیتیحادی قسەی لەبارەوە کردووە، داواکارییەکی نادەستوورییە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لایەنە عێراقییەکان مەینەتی شارەکانی ناوەڕاست و باشوور دەخەنە ئەستۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش پێچەوانەی راستییەکانە، هەروەها دەڵێ، ئەگەر کێشەکانی بەسڕە و شارەکانی دیکە بە دەستبەرداربوون لە شایستە داراییەکان چارەسەر دەبێت، ئەوا کوردستان ئامادەیە دەستبەرداریان بێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.