ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌نێو عێراق بوونیان هه‌یه و رێكخراوه‌كه‌ش 100 ملیۆن دۆلار پاره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه.
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی روونیكردۆته‌وه كه هێشتا داعش 10 هه‌زار چه‌كداری له سوریا‌و عێراقدا هه‌ن و زۆرترین چه‌كداریشیان له‌نێو خاكی عێراقن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌میانه‌ی تۆڕی دارایی نافه‌رمی پاره‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌ستكه‌وتووه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دا هاتووه كه رێكخراوه‌كه هێشتا توانای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سوریادا هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.