ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیهكهی، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئالسعود ئه‌نجام دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند كه ئالسعود پیرۆزبایی له بلینكه‌ن كردووه له‌و پۆسته نوێیه‌دا و هیوای خواستووه بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاسایش وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جگه له تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دێرین و ستراتیجییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و سعوودیه، هه‌روه‌ها تاوتوێی بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه بووه یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ئیداره‌ی بایدن له‌گه‌ڵ سعوودیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.