له هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی هوێسكا.
زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تیپه‌كه‌ی دابڕابوو، له پێكهاته‌ی میرێنگی بۆ یاری ئه‌مرۆ، ڕیال مه‌درید تواناكانی هه‌ریه‌ك له یاریزانان سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدێر میلیتاو و دانی كارڤاخال و فیدی ڤالڤێردی و ئیسكۆ ئه‌لاركۆن و ئیدین هازاردو لوكاس ڤاسكێزو ڕۆدریگۆ گویس به هۆكاری جیا له‌ده‌ست ده‌دات.
هاوكات یاریزان ناچۆ فێرناندیز دوای چاك بوونه‌وه‌ی له په‌تای كۆرۆنا گه‌ڕایه‌وه ڕیزی تیپه‌كه، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی چل خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و هوێسكاش بارودۆخی خراپه‌و به شازده خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت، زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به گوڕوتینه‌وه خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هوێسكا ئاماده‌كردووه‌و تا كۆتایی لالیگا ده‌جه‌نگین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه‌و هه‌رگیز خۆمان به ده‌سته‌وه ناده‌ین.
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسێكیش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی، زێدان زۆر به توڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی، ئێوه‌ی ڕۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت واز له پۆسته‌كه‌م بێنم، ئه‌وا ڕووبه‌ڕوو پێم بڵێن نه‌ك له پشتمه‌وه، من داواتان لێده‌كه‌م ڕێزی ئێمه‌و یاریزانانی تیپه‌كه‌مان بگرن كه هه‌ر ئه‌و یاریزانانه بوون له وه‌رزی رابردوودا نازناوی لالیگایان برده‌وه، داواتان لێده‌كه‌م زانیاری دروست بڵاوبكه‌نه‌وه، من بۆیه توڕه‌م چونكه شایانی ئه‌وه نیم له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكرێت .
ئه‌م ئێواره ریال مه‌درید ده‌بێته میوانی هوێسکا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.