ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 كه‌مده‌كاته‌وه.
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 له 146 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 130 ترلیۆن دینار كه‌مكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەیسەم جبوری رایگه‌یاند: کورتهێنانی دارایی لە بوودجەی نێرداو لەلایەن حکوومەتەوە 76 تریلیۆن دینار بوو، و لەئێستادا کەمکراوەتەوە بۆ 25 تریلیۆن دینار.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه بودجه‌ی هه‌ر سێ سهرۆكایهتییهكهیان به رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 كه‌مكردووه‌ته‌وه و لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
بڕیارە هەموارکردنەوەکانی رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتی فیدڕالی بۆ ساڵی دارایی 2021 لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتی بڕیاری دیارییکردنی وادەی دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بۆ پەسەندکردنی رەشنووسی پرۆژە یاساکە بدات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە 22ی کانوونی یەکەمی رابردوو، رەشنووسی پرۆژەیاسایی بوودجەی گشتی فیدڕالی كه 164 تریلیۆن دینار بوو پەسەندکردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.