Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 59 دۆلار

کوردستان TV
100%

نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 59 دۆلار و یه‌ك سه‌نت و به‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش نرخی نه‌وت له‌ 21ی شوباتی 2020وه‌ تا ئێستا، به‌رزترین نرخی تۆمار كرد.

دوێنێ خاوی برێنت به‌ 58 دۆلار و 69 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد و كاتژمێر 10:48ی ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان به‌ رێژه‌ی سه‌دا 0،54 به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه‌بینی و گه‌یشته‌ 59 دۆلار و یه‌ك سه‌نت.

به‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش نرخی نه‌وت له‌ 21ی شوباتی 2020وه‌ تا ئێستا، به‌رزترین نرخی تۆمار كرد.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 56 دۆلار و هه‌شت سه‌نت فرۆشرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.