Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

خه‌ڵکی به‌سره‌ ئاماده‌کاری بۆ به‌ هه‌رێمکردنی شاره‌که‌یان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ چالاكوانانی به‌سره‌ به‌ میدیای عێراقیان رایاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌كارییان بۆ رۆژی هه‌ینی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ‌خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ به‌ هه‌رێمكردنی به‌سره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

شایانی باسه‌ خه‌ڵكی به‌سره‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌ هه‌رێمكردنی به‌سره‌و ئاڵای تایبه‌ت به‌ هه‌رێمه‌كه‌یان درووستكردووه‌.

چالاكوانان و خه‌ڵكی به‌سره‌  چه‌ندین جار ناڕازیبوونی خۆیان له‌ خراپی بارودۆخی ژیان  و كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ شاره‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌.

به‌سره‌ سه‌دا 90 ی داهاتی نه‌وتی عێراق پێكده‌هێنێت و سێگۆشه‌ی سنووره‌كه‌ی له‌ گه‌ل هه‌ریه‌كه‌ له‌ و‌ڵاتانی (سعودیه‌، كویت، ئێران) دا هه‌یه‌، به‌ڵام حزبه‌ شیعه‌‌كان له‌ نێوان خۆیاندا سنووره‌كانیان دابه‌شكردووه‌ و داهاتێكی كه‌می ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت.

11

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.