میدیای ئیسرائیل به گرنگییه‌وه باس له‌و ژماره زۆره‌ی كه‌سانی به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له پۆسته‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، گه‌نجینه و داد له كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن-دا كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار بووه.
له‌مباره‌یه‌وه Jerusalem Post و Times Of Israel هه‌واڵێكیان به سه‌ردێڕی "ته‌واوی ئه‌م جووله‌كانه‌ی بایدن پله‌ی باڵای حكوومی پێداون" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كه‌سه به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌كانی ناو كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن بریتین له:
وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن.
وه‌زاره‌تی داد، مه‌ریك گارلاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانیی، ئاڤریل هاینس.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، وێندی شێرمان.
وه‌زیری گه‌نجینه، جانێت یه‌ڵن.
وه‌زیری كاروباری ئاسایشی ناوخۆ، ئالێخاندرۆ مایۆركاس.
به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی، رۆناڵد كلاین.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، داڤید كۆهێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.