Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:48

بکوژی گەنجە کوردەکەی دانیمارک دەستگیرکرا

كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵكی حله‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 4 ى 2 ى 2021 ، ‌ ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی گەنجێکی کورد له‌رۆژانی رابردوو بە ناوی ئەمین شۆڕش لە شەوێکی درەنگدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی هەواڵی مەرگی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
ده‌زگاكه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە گەنجەکە کوژراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند کەسێک دەستگیرکران و بەهۆی لێدوانی ئەم چەند کەسەوە بکوژی ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستنیشان کرا و وێنە و زانیارییەکانی بکوژەکە لە دانیمارک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە. 
لووتكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بکوژەکە گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەبە و ناوی عەلی کازمە و خەڵکی شاری حلەیە. 
له‌كۆتاییدا دەزگای لوتکە رایده‌گه‌ێنێت: پاش چەند ڕۆژێک بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دانیمارک کردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە. لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.