Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

کەشناسی هه‌رێمی کوردستان: بەفر و بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
 بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌، کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی 2 ى 2021، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە هەندێ ناوچەی شاخاوی.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: سبەی هەینی 5ی 2 ى 2021، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیا جیاکان لە کاتی بەیانی زوودا، لە نیوەڕۆدا ئاستی بارانبارین زیاد دەکات و لەسەر لووتکەی چیا بەرزەکان و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌ئه‌مرۆ ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە دەبێت، لە سلێمانی 20 پله‌ ، دهۆک 15 پله‌ ، کەرکوک 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌سبه‌ی هه‌ینی ،  لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 پلە، دهۆک 11 پله‌، کەرکوک 16 پله‌ی سیلیزی دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.