ئەمڕۆ پێنجشەممە 4 - 2 - 2021، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەی قەرەداغ پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا هانس ئەیکەربوم و شاندێکى یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا ھەردوولا دوایین پێشهات و پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد، ھەروەھا باس لە گرنگیی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵی و هەنگاوەکانی ئایندەى هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سوپاسگوزارییەوە ڕۆڵ و ئامادەیى و کاریگەریی هۆڵەندای لە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە هەنگاوەکانیان لە بواری کشتوکاڵدا، هەروەها وەک هێزێکی هاوپەیمانی لە بواری چاکسازی و پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەرز نرخاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.