یانەی لایپزیگ گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی جامی ئەڵمانیا بۆ تۆپی پێ، لە قۆناغی شازدەی پاڵەوانێتیەكەدا، یانەی لایپزیگ بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی بوخومی پلە دووی میوانی بردەوە.
لە خولەكی یازدەدا، ناوەڕاستكاری مالی ئامادۆ هایدارا گۆڵێكی بۆ لایپزیگ تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لایپزیگ هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، مارسێل سابیتزێری نەمسایی گۆڵی دووەمی میواندارەكانی لە دواساتەكانی گێمی یەكەم بەدەستهێناو ئەم گێمە بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وشەشیشدا، هێرشبەری دانیماركی یوسف پۆلسێن گۆڵی سێیەمی لایپزیگی تۆماركرد، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی لە خولەكی حەفتاوپێنج به لێدانی سهر بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەش لایپزیگ گەیشتە قۆناغی هەشتی جامی ئەڵمانیاو بوخومیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد
یانەی لایپزیگ گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی ئەڵمانیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.