Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:27

پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نیم ئۆلیمپیک تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمان پاڵەوانی سێ‌ وەرزی ڕابردووی خولی فەڕەنسا سەركەوتنی لە هەفتەی بیست وسێیەمی خولەكە بەدەستهێناو بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی نیم ئۆلیمپیكی میوانی بردەوە.
 لە خولەكی هەژدەدا، ئەخێل دی ماریای ئەرژەنتینی گۆڵێكی بۆ یانە پاریسیەكە تۆماركرد، پاشان ناوەڕاستكاری ئیسپانی پابلۆ سارابیا گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی سیی و شەش بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وهەشتیشدا، كلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی پی ئێس جی گۆڵی سێیەمی تیپەكەی تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چلوهەشت خاڵ بەرزبووەوەو نیم ئۆلیمپیكیش بە پازدە خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەند مایەوە 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.