Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:32

یانەی بارسێلۆنا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

کوردستان TV
100%


یانەی بارسێلۆنا گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ‌، لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لە یاریەكی دراماتیكیدا، بارسێلۆنا سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ‌ گۆڵ لە یانەی گرانادای میوانداری بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، تیپی میواندار بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش ناوەڕاستكاری بەڕازیلی ڕۆبێرت كێنێدی لە خولەكی سی و سێ‌ تۆماری كرد، لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، ڕۆبێرتۆ سۆڵدادۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گۆڵی دووەمی گرانادای بەدەستهێنا، ئەنجامی یاری بەم شێوەیە بەردەوام بوو، تا دوای هەوڵێكی زۆری یاریزانانی بارسا بۆ گۆڕینی ئەنجامەكەو لە هێرشێكدا لە خولەكی هەشتاوهەشت، ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ بارسێلۆنا تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە.
لە دواساتەكانی یاریشدا، جۆردی ئەلبا گۆڵی دووەم و بەرامبەری بلاوگڕانای بە لێدانی سەر بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، بە تەواوبوونی كاتی یاسایی یاری بە بەرامبەر بوونی هەردوو تیپ بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان، پەنابرایە بەر دوو گێمی زیادكراو، لە خولەكی دەیەمی گێمی زیادكراوی یەكەمدا، گریزمان گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بارسای تۆماركرد، بەڵام هێندەی نەبردو سێ‌ خولەكی دواتر، یاریزان فێدێ‌ گۆڵی سێیەم و بەرامبەری گرانادای بە لێدانی سزا بەدەستهێنا.
 لە سێیەم خولەكی گێمی زیادكراوی دووەمیشدا، فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی گۆڵی چوارەمی میوانەكانی تۆماركرد، دوای پێنج خولەكی دیكەش، جۆردی ئەلبا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی تیپە كاتالۆنیەكەی بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش بارسێلۆنای خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی جامی شای ئیسپانیا بە بیستونۆ نازناو، گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی و گراناداش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.