یانەی مانچستەرسیتی لە ئەنجامە باشەكانی بەردەوامەو لە هەفتەی بیستودووەمی خولی ئینگلتەراو لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی بێرنلی میوانداری بردەوە.
یاریزانانی مان سیتی بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، گابریێل خیسوسی بەڕازیلی گۆڵێكی بۆ میوانەكان تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی سیتیزێنز درێژەی هەبوو، تا لە خولەكی سی و هەشتدا، ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی دووەمی مان سیتی بەدەستهێنا، لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی.
ئەم بردنەوەش نۆیەم سەركەوتنی لەسەریەكی مان سیتی بوو لە ڕكابەریەكانی پرێمەرلیگ كە بەهۆیەوە كۆی خاڵەكانی یانەكە لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چلوحەوت خاڵ بەرزبووەوەو بێرنلیش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بە بیستودوو خاڵ لە پلەی شازدەمی ڕیزبەند مایەوە .
مانچستهر سیتی سهرکهوتنی بهسهر بێرنلی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.