Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:21

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 2 لاوی کورد ده‌کوژن و یه‌کێکی دیکه‌ش‌ بریندار ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش بریندارده‌كه‌ن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌شه‌وی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 3 ى 2 ى 2021 ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت له‌كوردستانی ئێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

په‌یامنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”خالید ئەحمەدپوور“ ڕاگەیاندووە کە خەڵکی گوندی ”وردە“ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.

لەلایەکی دیکەوە، رێكخراوی هه‌نگاوی رایده‌گه‌ێنێت: رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”هادی ڕەزایی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بە سەختی بریندار و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی  دیكه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ خه‌ڵكی شاری بانه‌یه ‌بە ناوی ”هاشم حەسەنی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ”هەنگەژاڵ“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.