Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:58

فراکسیۆنی پارتی: هونه‌رمه‌ند ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ به‌شێکی زۆری ته‌مه‌نی له‌ هونه‌ر و نووسیندا به‌سه‌ر بردووه‌ 

هونه‌رمه‌ند ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ .. هه‌موو كاره‌كانی ڕابردووی، له‌سه‌ر ڕیتم و ڕه‌وتی‌ كوردستانی بووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٢/٣، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان  له‌ پرۆفیسۆر و  هونه‌رمه‌ند  ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ  بەڕێوەچوو کەلەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ساز کرابوو.
له‌ وتەیەکیدا، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ پڕۆفیسۆر رزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ، به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له‌ هونه‌ر و نووسیندا به‌سه‌ر بردووه‌ و به‌ر له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كادیمی و رۆشنبیریش بێ، بیرێكی جوانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌‌، بۆیه‌ هه‌موو كاره‌كانی ڕابردووی، له‌سه‌ر ڕیتم و ڕه‌وتی‌ كوردستانی بووه‌ وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی به‌هه‌ڵوێست خزمه‌تی خۆی پێشكه‌ش كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌، پ.د. ڕزگار ڕەنجەڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ بتوانێ خزمه‌ت به‌ نیشتمانه‌كه‌ی بكا. سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه‌ گەورەترین بڕوانامە ئەو ڕیزلێنانەیە کە "جەنابی سەرۆک بارزانى له‌ په‌یامێكدا دەڵێ ده‌سته‌كانی ڕزگار ڕەنجەڕۆ ده‌گوشم، كه‌ ئەرکى خۆی بەرامبەر نیشتمان بەجێ هێناوە، بۆیە من کە ماوەى 50 ساڵە خزمەت بە هونەرى کوردى و دواتریش گەیشتوومەتە قۆناغەکانى زانستى لە وەرگرتنى پلەکانى زانست و خزمەتکردن، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ڕێزلێنانە بۆ من هاندانێکى گەورەیە کە بتوانین لە خزمەتکردن.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، جگە لە بڕوانامەی ڕێزلێنانی پەرلەمان،  چەندین بڕوانامە و دیاری پێشکەش بە پرۆفیسۆر ڕزگار ڕەنجەڕۆ کرا، گرنگترینیان ئاڵای کوردستان بوو.

ktv

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.