ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 3 ى 2 ى 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: لەمانگی رابردوودا چوار هه‌زار 906 سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 49 تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: هەر لەماوەیەدا، پسولەی سەرپێچیان بۆ708شوێن تۆمارکردووە، به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه، هه‌روه‌ها 46) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 14 شوێنیان داخستووە، دوو شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
قائیمقامییەتی سلێمانی راشیگه‌یاندووه: لە مانگی رابردودا بەبەهای 72 ملیۆن و 360هەزار دینار، سەرپێچیان بۆ خاوەنی دوکان و شوێنە گشتییەکان تۆمارکردوه.
لە مانگێکدا 49 تۆن کاڵا و خواردنی ماوە بەسەرچوو لە سلێمانی لەناوبراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.