ڕۆژی دووشەممه 1_2_2021 بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بڕیار و بابەتەکانی کە لە کۆبونەوەکانی ڕابردوو لەگەڵ دامو دەزگاکان ئەنجامیدا ھەڵگورد شێخ نەجیب قایمقامی سۆران" سەردانی ھەولێری کرد لەسەرەتادا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و مسعود کاڕەش جێگری پارێزگا بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کەم و کوڕیەکانی کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووتر ئاماژەیان پێکرابوون.
دواتر و لە درێژەیی کۆبوونەوەکانی سەردانی ئەندازیار ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ئەندازیار سەرتیب بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر بۆ مەبەستی گرینگیدان و چارەسەری کەم و کوڕیەکانی ڕێگاوبان و ئاو و گەشتوگوزار کە پەیوەستن بە شارەوانی لە قەزای سۆران.
- پاشان کۆبونەوە لەگەڵ دکتۆر دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە کەرتی تەندروستی و دابینکردنی کەم و کوڕیەکان و بەتایبەت لە ڕووی پزیشکی پسپۆڕی و ئامێری پێویست بۆ نەخۆشخانەکان,
- لە کۆتا کۆبوونەوەی قایمقامی سۆران لەگەل د.محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وبەرھێنان جەخت کردنەوە لەسەر گرینگیدان بە کەرتی گەشتیاری و دانانی میکانیزمێک و ئەنجامدانی کۆنفرانسێک بۆ هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران بەمەبەستی دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرینگ و پێدانی دڵنیای بە وەبەرهێنەران بۆ زیاتر بووژانەوەی شاری سۆران .
قایمقامی قەزای سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.