تا دیێت ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی کرێکار و خانەنشینانیش لە ئێران زیتر ده‌بێت و برسێتی ته‌نگی به‌و وڵاته چنیوه.
ماوەی چەندین مانگە کێشەی نەدانی مووچەی کرێکارانی کۆمپانیای حەوت تەپە بەردەوامەو سەرەڕای چەندین جار خۆپیشاندان و گەیاندنی ناڕەزایەتی کرێکاران بە بەرپرسانی پەیوەندیدار، بەڵام تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
به گوێره ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى هاووڵاتیانى ئێران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆتته‌وه ماوەی چەندین مانگە حکومەتی ئێران مووچەی ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینانی نەداوەو ئەم توێژەش رۆژانە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەردەبڕن و رادەگەیەنن کەس وەڵامیان ناداتەوە.
هەروەها ئەوەشی دەڵێن کە بۆچی حکومەت جیاوازی دەکات لە نێوان خانەنشینانی حکومی و خانەنشینانی بیمەی کومەڵایەتی و ئەوش بۆتە هۆی نیگەرانی ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان.
هەروەها کرێکاران و خانەنشینان دەڵێن گرانیی نرخی بازاڕ و کەمیی داهات فشارێکی زۆری خستۆتە سەریان و یاکێک لەو خۆپیشاندەرانە دەڵێت تەنانەت زۆربەیان توانای کڕینی نان و تەماتەشیان نیە.
له لایه‌كی دیكه ئه‌مرۆ كۆریا داهاته نه‌وتیه‌كانی ئێرانی له بانكه‌كانی خۆی بلۆك كرد به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌های تومه‌ن زیاتر هه‌ره‌سی هێنا سه‌رمایادارانی ئه‌و ولاته‌ش به‌ره‌و ده‌ره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.