به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك جه‌لال حه‌بیب عه‌زیز شهنگولا
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك(فه‌رید حه‌بیب عه‌زیز شهنگولا)ـی برای به‌ڕێزتمان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی براتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
٣١ـی ١ـی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.