Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:22

له‌خولی ئیتاڵیادا ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بینفینتۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیاو له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا یانه‌ی ئینته‌ر میلان میوانداری یانه‌ی بینفینتۆی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له‌ خوله‌كی حه‌وت یاریزانی ئیتالی و یانه‌ی بینفینتۆ ریكاردۆ ئیمبۆرتا هه‌له‌یه‌كی ئه‌نجامداو گۆلی یه‌كه‌می له‌ سوودی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه‌ گۆله‌ ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌ته‌واوی كۆنترۆلی تۆپ و یاریگای كردبوو ، له‌ خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت لاوتارۆ مارتێنزی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی دووه‌می بۆ میوانداره‌كان تۆمار كرد.
له‌ خوله‌كه‌كانی شه‌ست و حه‌وت و حه‌فتاو نۆ رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لجیكی دوو گۆلی دیكه‌ی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان تۆمار كردو یاریش به‌ چوار گۆلی خاوێن كۆتایی پێ هات و یانه‌ی ئینته‌ر میلان پارێزگاری له‌ پله‌ی دوه‌ه‌می ریزبه‌ندی كردو كۆی خاله‌كانیشی بۆ چلو چوار خال به‌رزكرده‌وه‌ ، یانه‌ی بینفینتۆش خاوه‌نی بیستو دوو خاله‌و له‌ پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.