Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:10

ئارسناڵ و مانچسته‌ر یونایتد یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


 له‌ هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌ یاری لوتكه‌دا، یانه‌ی ئارسناڵ له‌ یاریگای ئیمارات له‌ له‌نده‌ن میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
 سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌ك بهه‌ژێنن، له‌ ڕیزی ئارسناڵ هه‌ریه‌ك له‌ ویلیان داسیلڤاو گرانیت چاكاو ئه‌لیكاسنده‌ر لاكازیت چه‌ند جارێكی به‌ختی خۆیان له‌ گۆڵی دێڤید دی خیای گۆڵپارێزی مان یونایتد تاقیكرده‌وه.
 له‌و لاشه‌وه‌ هاری ماگوایه‌رو ئیدینسۆن كاڤانی و ماركۆس ڕاشفۆرد چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانیان بۆ ئه‌هریمه‌نی سوور له‌ده‌ستداو سه‌ره‌نجام هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مانچسته‌ریونایتد له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئارسناڵیش به‌ سیی و یه‌ك خاڵ له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.