Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:38

لیڤانتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیاو له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ به‌ یانه‌ی لیڤانتی میوانی دۆڕا.
 شه‌ش یاریزانی سه‌ره‌كی ڕیال به‌هۆكاری جیا به‌شداریان له‌ یاریه‌كه‌ نه‌كرد، زێنه‌دین زێدانی ڕاهینه‌ریش به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ تیپه‌كه‌ دابڕاوه، له‌ خوله‌كی هه‌شت، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور ئێدێر ملیتاوی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری ڕیالی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه‌ تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به‌ ده‌ یاریزان ته‌واوكرد،,.
پاشان یاریزان ماركۆ ئه‌سێنسیۆ گۆڵێكی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ له‌ خوله‌كی سێزده‌ تۆماركرد، له‌ خوله‌كی سیی و دووشدا، یاریزان خۆسێ لویس گۆڵی به‌رامبه‌ری لیڤانتی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، یاریزان ڕۆجێر مارتی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی لیڤانتی تۆماركردو سێ خاڵی به‌نرخی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لیڤانتی له‌ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ڕیال مه‌دریدیش چواره‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دۆڕاندو به‌ چل خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.