Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:10

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی عەفرین به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
#12
100%

لە ناو جەرگەی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا و بەگوێرەی ئامارە سەرەتایییەکان شه‌ش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەس برینداربوونه‌.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی پیشەسازیی شاری عەفرین تەقییەوە کە ناوچەیەکی قەرەباڵغه‌، شه‌ش کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە شه‌ش کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ كه‌سیان منداڵن و 15 کەسی دیکەش برینداربوون کە پێدەچێت بەهۆی سەختی برینی بەشێک لە بریندارەکانەوە ژمارەی کوژراوان بەرز ببێتەوە.

شاری عەفرین لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی سەر بەو وڵاتەیە و پێشتریش چەندین تەقینەوەی دیکە تێیدا ڕوویداوە، ئەمەش یەکەمین تەقینەوەیە كه‌ لەساڵی دوو هه‌زارو بیست و یه‌كدا ڕوودەدات. 

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.