Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:26

بایرن میونشن: لیۆن گۆرێتسکاو خاڤی مارتینێز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بایرن میونشن ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ لیۆن گۆرێتسكاو خاڤی مارتینێز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
له‌مباره‌وه‌ كارگێڕی تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ له‌ پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ گۆرێتسكاو مارتینێز هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، بۆیه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ له‌ تیپه‌كه‌ جیاكراونه‌ته‌وه‌و به‌پێی پرۆتۆكۆڵه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌ره‌نتین كراون و له‌ لایه‌ن تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ چاودێری باری ته‌ندروستیان ده‌كرێت.
 به‌مه‌ش هه‌ردوو یاریزان له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ گۆڕه‌پانه‌ وه‌رزشیه‌كان داده‌بڕێن و سبه‌ی شه‌ممه‌ش به‌شداری له‌ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی هۆفنهایم ناكه‌ن كه‌ له‌ میانی هه‌فته‌ی نۆزده‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا دایه.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.