Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:50

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ریال مه‌درید میوانداری لیڤانتی ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی بیست و یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده‌ خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی لیڤانتی ده‌كات.
 یانه‌ی شاهانه‌ له‌ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك به‌بێ زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش دوای تووشبوونی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌شی دێڤید بێتۆنی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی میرێنگی ده‌كات>
 ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لیڤانتی سازكردو شه‌ش یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداریان له‌ ڕاهێنانه‌كان نه‌كرد كه‌ بریتی بوون له‌ سێرجیۆ ڕامۆس و دانی كارڤاخال و لوكاس ڤاسكێزو فیدی ڤالڤێردی و ڕۆدریگۆ كه‌ دووچاری پێكان هاتوونه‌و ناچۆ فێرناندیزیش به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای كۆرۆنا به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا دابڕاوه، هه‌ربۆیه‌ بێتۆنی ناچاربوو چه‌ند یاریزانێكی لاو له‌ تیپی دووه‌م بانگهێشتی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بكات.
 ڕیال مه‌درید به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چل خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و لیڤانتیش به‌ بیستوسێ خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.