Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:25

یوڤێنتوس گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا

کوردستان TV
100%


یانەی یوڤێنتوس گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ‌، لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا یوڤێنتوس بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی سپالی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی یوڤێ بە هێرش و فشار بۆ سەر گۆڵی میوانەكەیان دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو، یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار لە خولەكی شازدە تۆماركرد، پاشان یاریزان جیانلوكا فرابۆتا گۆڵی دووەمی بیانكۆنێری لە خولەكی سی و سێ‌ بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوهەشتیشدا، ناوەڕستكاری لاوی سویدی دیان كولوسێڤسكی خانمە پیرەكەی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، دواتر یاریزان فیدریكۆ كیێزا گۆڵی چوارەمی میواندارەكانی لە دواساتەكانی یاری تۆماركرد.
بەم بردنەوەش یوڤێنتوسی خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی جامی ئیتاڵیا بە سێزدە نازناو گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لەم قۆناغەش ڕووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلان دەبێتەوە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.