هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه كه كاتژمێر11:30ی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر ناحیه‌ی شه‌مامك پێكدادانێك له‌نێوان بارهه‌ڵگرێكی قاتیرهو مهقتورهو ئۆتۆمبێڵێك له‌جۆری مازدا روویدا ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش شوفێری مازداكه گیانی له‌ده‌ستدا و دووسه‌رنشینیش زۆربه‌سه‌ختی زامداربوون له‌گه‌ل كه‌وتنه‌وه‌ی زیانێكی ماددی زۆر.
هاتوچوچی هه‌ولێر ده‌شڵێت: رووداوه‌كه به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كی زه‌قی شوفێری بارههلگرهكه بووه، كهههولی دابوو به‌به‌گ لهگهراجێك بۆ سه‌رشه‌قامی سه‌ره‌كی بێته ده‌ره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی دانه‌خستنی ڕێگای سه‌ره‌كی بكات، كه‌ئه‌مه‌ش وایكردبوو مازدایهكه تووشی پێكدادان ببێته‌وه ، بۆیه شوفێری بارههلگرهكه به‌لایه‌نی خه‌تابار بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه دانرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.