Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:25

تیروپشکی قۆناغی شازده‌ی یارییه‌کانی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

کوردستان TV
100%


به‌ ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی سی و دووی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، شازده‌ یانه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی شازده، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی ڕاكێشا.
له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆی پله‌ دوو، هاوكات یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئه‌لكۆیانۆی پله‌ سێ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی پێشوودا ڕیال مه‌دریدی له‌جامه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، یانه‌ی ڤیاریال كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی جیرۆنای پله‌ دوو، له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌و ئاگرینیشدا، هه‌ردوو یانه‌ی سیڤیلیه‌و ڤالێنسیا یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ یاریه‌كی به‌هێزی دیكه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال بێتیس و ڕیال سۆسیداد كه‌وتنه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر، یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی كۆپا دێل ڕی له‌ بیست وشه‌ش و بیست وحه‌وت و بیست وهه‌شتی ئه‌م مانگه‌ به‌ یه‌ك گه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیپه‌ براوه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.