Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:28

ئیسرائیل سه‌رکه‌وتن لەکۆنتڕۆڵکردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان TV
100%

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیسرائیل توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجامدراوه‌، نزیکەی %30 رێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا كه‌می كردووه‌.

توێژینەوەیەک کە گەورەترین نەخۆشخانەی ئیسرائیل (سەنتەری پزیشکی کلایت) ئەنجامی دا ئەوە دەردەخات کە ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان ئەو کەسانەی کە لە 60 ساڵ زیاترن، لە ماوەی دوو هەفتەدا نزیکەی 30 % دابەزیوە.
 
ئەمە دوای ئەوە دێت کە نەخۆشخانەی مەککابی ڕایگەیاندبوو ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 60 دابەزیوە تەنانەت دوای وەرگرتنی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا ڤایرۆس.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.