Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:59

وەزیری ئەوقاف کچێکی رواندز خه‌ڵات ده‌کات

لەماوەی تەنھا( 10) مانگ تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر كرد
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران ،خەڵاتی ڕێزلێنانی لەجیاتی  وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخشیە"خاتوو سۆما" کە توانی لەماوەی تەنھا( 10) مانگ تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات.


  بەڕێز د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بەیاوەری تێبینەری ئەوقافی ڕواندز لەگەڵ شاندێک، خەڵاتی ڕێزلێنانی لەجیاتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەخشیە خاتوو سۆما مەلا عبدالمجید ڕواندزی کە توانی لە ماوەی 10 مانگ تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات.


خاتوو سۆما هەرچەندە پۆڵی11 ی زانستی یەو لە یەکەمەکانی قوتابخانەیە، بەڵام بەهۆی پەتای کۆڕۆنا زۆربەی کاتەکانی کەرەنتینەو مانەوەی لە ماڵەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز تەرخان کردبوو.


لە ٢٠⁄٢⁄٢٠٢٠ دەستی کرد بە لەبەرکردنی یەکەم لاپەڕەی قورئانی پیرۆز، وە لە ٢٠⁄ ١٢⁄ ٢٠٢٠ دوایین لاپەڕەو سوڕەتی قورئانی پیرۆزی بە تەواو لەبەر کرد.

ktv

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.