Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:13

چین به‌ گوژمه‌ی 20 ملیار دۆلار شه‌ش پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای موسه‌ننا جێبه‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق، مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی شه‌ش پڕۆژه‌ی پیشه‌سازیی و  بیناسازیی به‌ گوژمه‌ی 20 ملیار دۆلار له‌ پارێزگای موسه‌ننا باشووری عێراق، دایه‌ گرووپی كۆمپانیاكانی چین.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عادل یاسری ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان له‌ پارێزگای موسه‌ننا، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ گرووپی كۆمپانیاكانی، ھۆڵده‌ر، نكیر و سان یان-ی چینی به‌ گوژمه‌ی 20 ملیار دۆلار شه‌ش پڕۆژه‌ی پیشه‌سازیی و بیناسازیی له‌ پارێزگای موسه‌ننا جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و ھاتووه‌: "مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و شه‌ش پڕۆژه‌یه‌ دراون به‌ گرووپی كۆمپانیاكانی، ھۆڵده‌ر، نكیر و سان یان-ی چینی و قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژانه‌یش كه‌ گوژمه‌ی ده‌گاته‌ دوو ملیار دۆلار له‌ دوو شوێنی نزیك پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سه‌ماوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ پڕۆژه‌كانیش، دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و كارگه‌یه‌كی به‌رھه‌مھێنانی كاشی له‌گه‌ڵ دروستكردنی كارگه‌یه‌كی به‌رھه‌مھێنانی سیرامیكی دیوار، ھه‌روه‌ھا دروستكردنی كارگه‌یه‌كی به‌رھه‌مھێنانی ده‌رمان و كارگه‌یه‌كی به‌رھه‌مھێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری و دروستكردنی كارگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رھه‌مھێنانی په‌ڕه‌ و مه‌قه‌با له‌خۆده‌گرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.