یهكێتی ئافرەتانی كوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی پهیامێكی بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی ..
بەڕێزان بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان.
بە بۆنەی تێپەڕبوونی بیست و دوو ساڵ بەسەر كاركردن و دەستپێكی كاری ڕاگەیاندنتاندا، گەرمترین پیرۆزبایتان لێ ئەكەین و ئومێدی سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین. دامەزراندنی كوردستان تیڤی وەك یەكەم كەناڵی ئاسمانی كە لە خاكی كوردستانەوە دەنگ و پەیامی خەڵكی كوردستانی پەخش كرد، هاوكات بووە بنەمایەك بۆ پێشخستن و گەشەسەندنی ڕاگەیاندنی كوردی و توانی میدیای كوردی بباتە قۆناغ و فۆڕمێكی نوێی كاركردنەوە. كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی، توانیویەتی لە ماوەی كاركردنیدا بنەماكانی ئاشتی و پێكەوەژیان بپارێزێت و خزمەتێكی بەرچاو بە فەرهەنگ و كلتوری كوردستانیان بكات، لەچوارچێوەی ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا كاری میدیایی ئەنجام بدات، ئەمەش شانازییەكی گەورەیە بۆ میدیای كوردستان و ستاف و ڕۆژنامەنوسانی ئەو كەناڵە كە بەبێ ماندووبوون و پابەندبوون بە ئیتیكی پیشەیی ڕۆژنامەنوسی كاری خۆیان بەجێدەگەیەنن. دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەكەین و ئومێدی سەركەوتوون و گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازین و هەمیشە لە كاروانی ڕاگەیاندنی كوردیدا پێشەنگ بن.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان ١٦ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.