ئافره‌تێكی لاوى تەمەن 25ساڵ، بەدەستى برا و ئامۆزاکەى دەکوژرێت و کەسوکارەکەى ڕایده‌گه‌یه‌نن کوشتنى ئافره‌تكه بە پاساوى ناموس بووە.
رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ، كه‌ئافره‌تێكی ژنێکی لاو کە سێ ساڵ پێش لە هاوژینەکەی جیا بوەتەوە و ویستویەتى هاوسەرگیرى لەگەڵ کەسێکی دیکە بکا، بە دەستی ئەندامانی خێزانەکەى کوژراوە.
هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه ، كه تا ئێستا دیار نییە ئەو ئافره‌ته بە چ شێوەیەک کوژراوە، بەڵام تەرمەکەی بۆ پشکنینی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ئورمیە و پۆلیسیش سەردانی ماڵەکەیانی کردوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەم تاوانەدا دەستبەسەر نەکراوە.
بەپێى وتەى کەسوکارى كه‌به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئه‌و ئافره‌ته بە دەستی براکەی و کوڕەمامەکەی خۆی بە پاساوی ناموس کوژراوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.