Erbil 8°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 06:18

حکوومه‌تی عێراق پلانی داناوه‌ سه‌رجه‌م که‌مپه‌کان دابخات

کوردستان TV
100%

ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ش مانگی رابردوو، 68 ھه‌زار خێزانی ئاواره‌ی دیكه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان.

ئیڤان فایه‌ق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ھه‌موو ئاسانكارییه‌كیان به‌ ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بۆ زێدی خۆیان فه‌رھه‌مكراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆسیه‌ی ئاواره‌كان به‌ ته‌واوی دابخه‌ن و ھاتووه‌:له‌ داھاتوویه‌كی نزیكدا، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ زێدی خۆیان و سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانیش داده‌خه‌ین.

راشیگه‌یاندووه‌ له‌ شه‌ش مانگی رابردوودا، 68 ھه‌زار خێزانی ئاواره‌ی دیكه‌ به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له‌ ره‌وشێكی سه‌ختدا، ژیانیان ده‌گوزه‌ران.

حكوومه‌تی عێراق پلانی داناوه‌ له‌مساڵدا، ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌  زێدی خۆیان و سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانیش دابخات.

ھاوكات ئاماده‌كارییه‌كان له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ دێت كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌مساڵدا له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.