Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:31

پڕۆسه‌ی خوێندن له‌نێو پۆله‌کان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنى رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزیەکان ده‌رگای قوتابخانەکان له‌ هه‌رێمی كوردستان بکرێنەوە.

كه‌مێك پێش ئێستا کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى روبەروبوونەوەى کۆرۆنا کە تایبەت بوو بە پرسی دەستپێکردنەوەی پڕۆسه‌ی خوێندن کۆتایى هات، بەپێى زانیارییەکان بریاردراوه‌ سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە جێبەجێکردنی ڕێکاری تەندروستی دەرگای قوتابخانەکان ده‌كرێنه‌وه‌، لە قۆناغی یەکەمیش پۆلی 12 ده‌گه‌رێنه‌وه‌ ناو پۆڵه‌كانیان.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی رێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌ی به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم بریاریدا ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.