Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:33

ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌کی رژێمی سووریا و میلیشیاکانی ئێرانی له‌دێر زوور بۆردومان کرد 

16 ئه‌ندامی سوپای سوریاو گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كوژراون
کوردستان TV
100%

له‌ 18 بۆردومانی ئاسمانیدا بۆ سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج ئه‌ندامی سوپای سوریاو 11 چه‌كداری دیكه‌ كوژران.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ 18 بۆردومانی ئاسمانیدا بۆ سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج ئه‌ندامی سوپای سوریاو 11 چه‌كداری دیكه‌ كوژران.

رونگه‌ی سووریا ده‌ڵێت: زیاتر له‌ 18 بۆردومانی ئاسمانی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی دێرزوور تا سنووری سووریاو عێراق له‌ گونده‌واری ئه‌لبوكه‌مال.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت:له‌ بۆردمانه‌كه‌دا 16 كوژراو هه‌یه‌و بۆردومانه‌كه‌ بۆت هۆی خاپووركردنی كۆگاكانی چه‌ك  و ته‌قه‌مه‌نی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌كه‌ ئه‌و پێگانه‌ی بۆردومانكراون میلیشیای سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی و گرووپی فاتمیۆن تێدا جێگیرن و بۆته‌ ناوه‌ندێك بۆ ئاماده‌كردنی چه‌كداران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.