موقته‌دا سه‌در ،سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند كه ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی:" ھه‌روه‌ك چۆن ئیدانه‌ی ھێرشی وه‌حشیانه له لایه‌ن ھه‌ندێك له چه‌په‌ڵه‌كانی ناو ریزی خۆپیشانده‌رانی تشرین دژ به ھێزه ئه‌منییه‌كان و كوژرانیان ده‌كه‌م، به‌ھه‌مان شێوه ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان ده‌كه‌م".
راشیگه‌یاندووه: "نابێت خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان ده‌ستگیر بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێن كه كرده‌ی تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ھێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در ھه‌روه‌ھا نووسیویه‌تی: "ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگا ده‌كه‌م و پێویسته دادگا رۆڵی خۆی به جددی و شه‌فافیه‌ت و بێ ھیچ ده‌ستوه‌ردانێك بگێڕێت".
موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌یشی نووسیووه: "پێویسته ھێزه ئه‌منییه‌كان، ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه كرده‌ی تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ران، خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت كه تا ئێستاش درێژه‌ی ھه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.