هاتووچۆ سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، كه‌كارمه‌ندێكمان بڕی 4000 هه‌زار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12 ى 1 ى 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، كه ڕێپێدراوێکی ھاتوچۆ 4000 هه‌زار دۆلاری دۆزیەوەو بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە.
هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه، لەپای دەستپاکی و ئەمانەت پارێزی ، لە بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس و پیزانین ئاراستەی ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( شاخەوان حەمە ڕەشید) کرا ، دوای ئەوەی بڕی 4000 هه‌زار دۆلاری لەناو بەڕێوەبەرایەتی دۆزیەوە و دوای گەڕان بە دوای خاوەنەکەیدا بڕە پارەکەی بۆ گەڕاندەوە و هیوادارین نموونەی زۆربێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.