ئه‌سه‌د عه‌بادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه به‌خێرایی په‌سند بكرێت، پێویسته وه‌زیری دارایی عێراق ئاماده‌ی نێو كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بێت.
عه‌بادی له لێدوانێكیدا به ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵیی گوتی: له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بوودجه ده‌ركه‌وت كه كێشه‌ی زۆر له قه‌باره‌ی بوودجه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی و وه‌زیره‌كان و ده‌سته‌كان بۆ نێو گفتوگۆكانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، په‌سندكردنی بوودجه‌كه خێراتر ده‌كات.
شایانی باسه دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی دارایی 2021 كرد و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.