Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:20

ئێران: ئه‌گه‌ر سزاکان هه‌ڵ نه‌گیرێن سەرجەم پشکه‌نەره‌ نێودەوڵەتیه‌کان ده‌رده‌کرێن

کوردستان TV
#11
100%

سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: ئه‌گه‌ر تاكوو بیست و یه‌كی شوباتی ئه‌مساڵ سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵ نه‌گیرێن سەرجەم پشکه‌نەره‌ نێودەوڵەتیه‌كان ده‌رده‌كرێن و كاركردن به‌ پرۆتۆکۆڵە نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پرسی ئه‌تۆمیش راده‌گرن.  

ئەحمەد فەراهانی، ئەندامی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ روسیا تودەی رایگەیاند: ئه‌گه‌ر سزا دارایی و بانكییه‌كان و نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر ئێران لانه‌برێن له‌ مانگی داهاتوه‌وە ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان، كه تیایدا بڕیار له‌سه‌ر ده‌ركردنی پشکه‌نەره‌ نێودەوڵەتیه‌كان ده‌درێت، بەوەش په‌رله‌مان حكومەت ناچار ده‌كات جێبه‌جێی بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، جۆبایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا یه‌ك مانگی لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی رێکارەکان جێبەجێبکات، ئەگەرنا ئێران بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی دەکات و به‌رده‌وام ده‌بێت لە پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئەندامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران باسی لەوەشکرد، رێککەوتنی ئەتۆمی تەنها لەلایەن ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت و ئەوروپاش هیچ بەڵێنێکی جێبەجێنەکردوە، ئەم رێککەوتنەش هیچ سودێکی بۆ ئێران نەبوە تەنها سەرئێشە نەبێت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.