دروو هامیل،یاریده‌ره‌ی نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاندووه كه له‌رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا( كۆنگرێس) لاپتۆتی نانسی پیلۆسی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له نووسینگه‌كه‌ی دزراوه.
هامیل له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: لاپتۆپه‌كه تایبه‌ت بووه به ژووری كۆنگره‌كان و بۆ نمایش كردن به‌كار ده‌هاتـ، به‌ڵام وورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی لاپتۆپه‌كه نه‌خستۆته روو.
له‌وه‌ته‌ی لایه‌نگرانی تره‌مپ له رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه هه‌ڵیان كوتایه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ، دزرانی ئامێره ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان له نووسینگه‌كانی نێو گۆنگرێس بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی نیگه‌رانی به‌رده‌وام.
هاوكات له‌گه‌ڵ دزینی لاپتۆپه‌كه‌ی پیلۆسی، جیف مێركلی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌دیموكراته‌كان، رایگه‌یاندووه كه ئه‌میش لاپتۆپه‌كه‌ی له نووسینگه‌كه‌یدا نه‌ماوه.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.