به‌بریاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی سێ مانگی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێت.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه، د.ئاڵان حه‌مه سه‌عید ساڵح ڕایگه‌یاند، كه لە کۆبوونەوەی 1 ی 12 ی 2020 ی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، كه بەندە و وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین .
ده‌شڵێت، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، بەسوپاسەوە لەلایەن جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مەسرور بارزانی، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی 2020 برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:
1- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (300000) سێ سەد هەزار دینار.
2- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (250000) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.