لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوههرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه لە بەر زۆری خواست لەسەر هەنار و کەمبوونەوەی بەرهەمی هەناری ناوخۆیی، بڕیاریدرا بە ڕێگەپێدانی هاوردەکردنی هەناری دەرەکی لە ڕێکەوتی 5/1/2021.
جێگای باسە ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کاتی پێگەیشتنی بەروبومی ناوخۆیی بەپێی وەرزی بەرهەمەکان، قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی دەردەکات، لە پێناو پارێزگاری و ساغکردنەوەی بەرهەمی پێگەیشتوی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه بۆگرتنەبەری ڕێککاریی کارگێری و یاسایی لایەنە پەیوەندی دارەکان ئاگادار کراونەتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.